ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی دیکەی هۆڵەندی دەگوازێتەوە

چەکێکی فرەلایەن..

Yariga App

یاریگا –

لەسەر داوای ئاڕنە سڵۆت، لیڤەرپوول لەم هاوینە ئەستێرەیەکی دیکەی هۆڵەندی دەگوازێتەوە.

سەرەڕای خەرجییەکی کەم، ئاڕنە سڵۆتی هۆڵەندی وەرزێکی سەرکەوتووی لەگەڵ لیڤەرپوول بەڕێکرد و بۆ بیستەم جار لە مێژوودا یانەکەی کردە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تایبەتی ماڵپەڕی ئیمپایەر ئۆف زە کۆپ، لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو دەستکراوەتر دەبێت و چەند گرێبەستێکی گرانبەها واژۆ دەکات.

چاڤی سیمۆنس

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانەکە، لەسەر داوای سڵۆت رێدز ئامادەیە 51.1 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی یاریزانەکە خەرجبکات.

سیمۆنس هێرشبەرێکی هەمەلایەنە، دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی جیاوازی هێڵی ناوەڕاست و هێڵی هێرشبەری یاریی بکات، ئەوەش رێک ئەو یاریزانەیە کە سڵۆت بەدوایدا دەگەڕێت و بڕیاری گواستنەوەی داوە.

رێدز خاوەنی سێ ئەستێرەی هۆڵەندی ڤیرجڵ ڤان دایک، کۆدی خاکپۆ و رایان گراڤنبێرخە، هەرسێکیان رۆڵێکی سەرەکییان لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەبووە، چاڤیش دەبێتە چوارەم هۆڵەندی پەیوەندی بە تیپەکەی ئاڕنەی هاونیشتیمانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button