
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو گۆرانكاری گەورە له ریزه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی ئارسیناڵ كرایه ده‌ره‌وه، جامی شای ئیسپانیاشی به بارسێلۆنا دۆراند و هیوای بردنه‌وه‌ی لالیگاشی كه‌مه.
لە راپۆرتێک‌دا كه sportskeeda بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ریال مەدرید بەنیازە چاكسازی گه‌وره له یانه‌كه بكات و لە هەندێک لە یاریزانەکانی رزگاری بێت، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو كۆمه‌لێك گرێبه‌ستی نوێ ده‌كات.
بەپێی زانیارییەکانی سپۆرتس كیده، یانەکە دەستبەرداری حەوت یاریزان ده‌بێت، دیارترینیان لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێزه، ئه‌مه‌ش بەهۆی گه‌روه‌بوونی تەمەن و دابەزینی ئاستی جەستەییان.
هەروەها لە لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌یان هه‌یه، خیسوس ڤالیخۆ کە تا ئێستا بۆ هاندەران و بەرپرسانی یانەکە قەناعەتپێکەر نەبووە، هەروەها دەیڤد ئالابا کە بەهۆی كۆمه‌لێك پێکانی یه‌ك له دوا یه‌كه‌وه ئاستی دابه‌زیوه.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوز بۆ رۆدریگۆی بەرازیلی هه‌ڵكردووه كه چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌وانه‌شه ئه‌م یاریزانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی په‌یدا بكات.
هەروەها لە لیستەکەدا دوو یاریزانی بەرگریکاری چەپ فران گارسیا و فێرلاند مێندی لەخۆدەگرێت کە ئاستێکی باوه‌رپێكراویان پێشکەش نەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ریال مەدرید بمێننەوە.
له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید كۆمه‌لێك یاریزانی نوێ و ئاست به‌رز ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.