کوردستان

کات و شوێنی یاریی کۆتایی جامی کوردستان بەفەرمی راگەیاندرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و دوو راهێنەری خولی نایابی کوردستان بەتووندی سزا دران.

یەک شەممە ( 4ـی ئایاری 2025 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، بە هۆی کێشەکەیان لە یاریی نێوان شێروانە و چوارقوڕنە، رەفیق سەعید راهێنەری چوارقوڕنە لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو راگیرا، عادل عەلی راهێنەری شێروانەی پاڵەوانی خولەکە بۆ دوو یاریی راگیرا کە لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

سەرجەم بڕیار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1 _ رەتکردنەوەی نووسراوی یانەی تەناهی بە بەشداری نەکردن لە خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان، هەر یانەیەک بە شداری خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان نەکات بە پێی رێنماییەکان سزای دارایی و کارگێڕی دەدرێت.

2 _ لە ماوەی داهاتوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولی ناوبژیوانی فوتساڵی ( کوڕ و کچ ) دەکاتەوە، هەر کەسێک ئارازوو دەکات بەشدار بێت CVـی بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرێت.
[email protected]

3 _ لە ماوەی داهاتوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولی راهێنەرایەتی ( B ) و خولی راهێنەرایەتی گۆڵپارێزان ( C ) دەکاتەوە، ئارازوومەندان CVـی خۆیان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن .
[email protected]

4 _ خولی پلە سێی کوردستان لە 20 _ 6 _ 2025 دەست پێدەکات.

5 _ یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە 12 _ 5 _ 2025 لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

6 _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی هەڵەبجەی شەهید و یانەی باتیفا لە گەڕی 9ـی خولی پلە دووی کوردستان، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( خەڵات ساڵح ) یاریدەدەری راهێنەری باتیفا بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

7 _ لە یاری نێوان یانەی پەروەردە و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی 8ـی خولی پلە دووی کوردستان، بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( عەبدوڵا رەشید ) یاریزانی یانەی پەروەردە بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

8 _ لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی رزگاری لە گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانی یاری بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( لەشکر عادل ) بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

9 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی رزگاری لە گەڕی 30ـی خولی نایابی کوردستان:

آ _ بە هۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( حەسەن محەمەد ) کارگوزاری یانەی برایەتی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، راگرتنی بۆ یەک قۆناغی وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان 2025 _ 2026.

ب _ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( الحسن محەمەد ) یاریزانی یانەی رزگاری بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار .

10 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی چوارقوڕنە لە گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان:

آ _ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی بڕیاردرا بە راگرتنی ( رەفیق سەعید ) راهێنەری یانەی چوارقوڕنە بۆ یەک قۆناغ لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو 2025 _ 2026، پێبژاردنی بە بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.

ب _ بە هۆی لێدوانی نا دروست بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، بڕیاردرا بە راگرتنی ( عادل عەلی ) راهێنەری شێروانە بۆ دوو یاری لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان 2025 _ 2026 ، پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

11 _ یاری پاڵەوانبوون و سەرکەوتن بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان لە نێوان یانەی بەردەڕەش و یانەی شێخان لە خولی پلە دووی کوردستان، رۆژی شەممە 10 _ 5 _ 2025 لە یاریگای ئاکرێ بەڕێوەدەچێت .

12 _ لە سەر داواکاری هەر دوو یانە، یاری سەرکەوتن بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان لە نێوان یانەی سەنگەسەر و یانەی حاجیاوا لە خولی پلە دووی کوردستان، رۆژی شەممە 10 _ 5 _ 2025 لە یاریگای بازیان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت .

13 _ دابەزینی یانەکانی ( خەڵاتی پێنجوێن ، خەبات ، هەریر ، باوەنوور ) بۆ ریزی خولی پلە سێی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026، هەر چوار یانە لە خولی پلە سێی کوردستان لە قۆناغی دووەمەوە بەشداری دەکەن، واتە دوای پاڵاوتنی یانەکانی شارەکان .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button