چامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوانی یاریی گەڕانەوەی ئینتەر میلان و بارسێلۆنا دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

شیمۆن مارچینیاک بە ناوبژیوانی یاریی گەڕانەوەی ئینتەر میلان و بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانكرا.

شیمۆن مارچینیاک ناوبژیوانی پۆڵەندی بۆ بەڕێوەبردنی یاریی رۆژی سێشەممە لە نێوان ئینتەر میلانی ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانی دەستنیشانکراوە، کە هەردوولا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا بەیەک دەگەن.

پێشتر مارچینیاک دوو یاریی لە نێوان ئینتەر و بارسێلۆنا بەڕێوە بردووە و هەردوو یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییان هاتووە، هەردوو یارییەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکان بووە، یەکەمیان لە ساڵی 2018 بوو هەردوولا 1-1 یەکسان بوون و ساڵی 2022 هەردوولا 3-3 یەکسانبوون.

بارسێلۆنا لەگەڵ مارچینیاک لە 5 یاری بردنەوەیەک و 2 یەکسان و 2 دۆڕانی بەدەستهێناوە، ئینتەریش لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە پۆڵەندییە لە 9 یاری 2 بردنەوە و 3 یەکسان و 4 دۆڕانی بەدەستهێناوە.

بارسێلۆنا و ئینتەر لە یاریی چوون لە کەتەلۆنیا 3-3 یەکسانبوون، کە لەو یارییە چەند بڕیارێکی ناوبژیوانی یارییەکە مشتومڕی زۆری دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button