بەر لە یاریی ئارسیناڵ، پاریس لە توانای ئەستێرەیەکی دیکەی بێبەش دەبێت

یاریگا –
بە ئەگەرێکی زۆرەوە لی کانگ ئین بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاوەری یانەکەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی بەرامبەر ئارسیناڵ بکات.
لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر ئارسیناڵ بە گۆڵێکی عوسمان دێمبلی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام پێدەچێت لە یاریی گەڕانەوە لە توانای دوو یاریزانی بێبەش ببێت.
پاریس سانجێرمان کە شەمەی رابردوو دەستی بە یارییەکانی خولی فەرەنسا کردەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ستراسبۆرگ دۆڕا. بەو پێیەی پێشتر نازناوی لیگ وەنی مسۆگەر بوو، ئێنریکی پێکهاتەیەکی تەواو جیاوازی خستە نێو یاریگا و بە بەراورد بە پیکهاتەی تیپەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵدا، لە یاریی رۆژی شەمەدا 10 گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا هەبوو. تەنها جواو نێڤێس لە شوێنی خۆی مابوویەوە.
لی کانگ ئین یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، بەڵام لە کۆتایی گێمی یەکەمدا بەهۆی پێکانی پوزی (کاڵفی) یاریگای بەجێهێشت. ئێستا رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردەوە و دەڵێت، ئەستێرەکەی کۆریای باشوور دوای پێکانەکەی بە ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆرەوە یاریگای بەجێهێشتووە، بەهۆی ئەوەی لەبەر ئازار نەیدەتوانی بە پێیەکانی بڕوات دوو لە ئەندامانی یانەکەی بەرەوە پاسی یاریزانان یاوەرییان کردووە.
Strasbourg-PSG : Kang-in Lee, incertain pour Arsenal, a quitté le stade en boitant
➡️ https://t.co/KysF9mNprq pic.twitter.com/mf29wB5gPW— Le Parisien | PSG (@le_Parisien_PSG) May 3, 2025
ئێنریکی دوای یارییەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند پێکانەکەی لی کانگ ئین بە جددی دەرنەکەوتووە، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی لۆپاریزیان، ئەو یاریزانە بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئارسیناڵ ئامادەنابێت.
لی کانگ ئین لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئارسیناڵ لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت و یاری نەکرد. لەم وەرزەدا لە کۆی گشتی 25 یاری فەرمی وەک یاریزانی سەرەکی پاریس سانجێرمان چوەتە ناو یاریگا. پاریسییەکانیش چاوەڕێی روونکردنەوەن لە ئەگەری یارییکردنی و دۆخی عوسمان دێمبێلێ کە لە گێمی دووەمی یاریی چوون بەرامبەر ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە ناچاربوو یاریگا بەجێبهێڵێت.