تەواو؛ بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدکاتەوە
ئێف سی هۆڵیوود یاریزانەکەی رازیکردووە

یاریگا –
بایرن میونشن گرێبەستی هێرشبەری ئەڵمانی لیروێ سانێ نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان بایرن میونشن و لیروێ سانێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و ئەگەر لە کۆتا خولەکەکان هیچ گۆڕانکارییەک روونەدات لە هەفتەی داهاتوو بایرن گرێبەستی یاریزانەکە تاوکو هاوینی 2028 نوێدەکاتەوە.
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، سانێ هیچ پاداشتێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێنادرێت، هەروەها مووچەکەی کەمدەکرێتەوە، ئۆفەری سەرجەم یانەکانیشی رەتکردووەتەوە چونکە دەیەوێت لە بایرن بمێنێتەوە.
🚨🆕 FC Bayern and Leroy #Sané are now in the final phase of contract negotiations. Barring any last-minute changes, he is expected to extend his deal until 2028 next week.
No signing fee, a pay cut, all offers turned down — because he wanted to stay.@SkySportDE 🇩🇪 pic.twitter.com/Jpa99tRWFj
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 2, 2025
سانێی تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2020 بەبڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانە باڤارییەکە کرد.
لیرۆی بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 217 یاریی کردووە و لە 114 گۆڵ بەشداربووە، 60 گۆڵی کردووە و 54 گۆڵی دروستکردووە.
سێ نازناوی بۆندسلیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ ئێف سی هۆڵیوود بەدەستهێناوە.