چوار گەورەی ئەوروپا ململانێی بەدەستهێنانی جۆناسان تا دەکەن
کێبڕکێکە گەرمتر دەبێت..

یاریگا –
کێبڕکێی بەدەستهێنانی جۆناسان تا، بەرگریکاری ئەڵمانی گەرمتر دەبێت و مانچێستەر یونایتدیش یاریزانەکەی دەوێت.
جۆناسان تای 29 ساڵ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن بەسەردەچێت و بڕیاریداوە بەشێوەیەکی ئازاد گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد چووەتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی جۆناسان، لەگەڵ بریکاری کارەکانی گفتوگۆی کردووە و دەیەوێت لەم هاوینە بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
🚨🔄 Manchester United have entered the race for Jonathan #Tah and want to sign the 29-y/o centre-back on a free transfer this summer. Talks with his management have taken place. #MUFC
Tah still hasn’t signed with FC Barcelona – but Barca definitely want him.
FC Bayern and Real… pic.twitter.com/N18cdPmZeC
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 2, 2025
لە چەند مانگی رابردوو بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە بارسێلۆنا نزیکبوو، تەنانەت بە گوێرەی میدیا کاتالوونیەکان یاریزانەکە و بارسا رێککەوتنی زارەکیشیان کردووە بەڵام هێشتا گرێبەستەکە واژۆ نەکراوە.
بەفەرمی ئێریک دایەر لەم هاوینە بایرن میونشن جێدەهێڵێت، ئەمەش وایکردووە یانە ئەڵمانییەکە بەخێرایی بەدوای شوێنگرەوەیەک بگەڕێت و هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی بەرگریکارەکەی لیڤەرکوزن چڕکردووەتەوە.
ریال مەدریدیش یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانەکە دەدات، تیپەکە بەدەست پێکانی بەرگریکارەکانی دەناڵێنێت، جگە لە جۆناسان پلانی بۆ گواستنەوەی چەند بەرگریکارێکی دیکەش داڕشتووە.