
یاریگا –
هەولێر بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی سبەی لە توانای دوو ئەستێرەی بێبەش دەبێت، لە یاریی سبەی بەرامبەر کەربەلا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە نابن.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، شێرکۆ کەریم و یوسف بن سۆدە لە یاریی بەرامبەر شوڕتە تووشی پێکان بوون، ئەو دوو هێرشبەرەی یانەکەی قەڵاومنارە لەگەڵ یانەکەیان گەشتیان نەکردووە و لە یاریی سبەی بەرامبەر کەربەلا لە گەڕی سی و یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بێبەش دەبن.
یوسف بن سۆدە و شێرکۆ کەریم گۆڵکاری یەکەم و دووەمی ئەم وەرزە یانەکەی قەڵاومنارەن، هێرشبەرە توونسییەکە 10 گۆڵی کردووە و کاپتنی یانەکەش 8 گۆڵی کردووە.
سبەی هەینی کاتژمێر 08:30ـی شەو، هەولێر دەبێتە میوانی کەربەلا، کە هەولێر پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولەکە دێت.