چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینتەر بەرامبەر بارسا ریکۆردی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان ریکۆردێکی بێپێشینەی لە مێژووی یانەکەدا نووسیوە بە گۆڵێکی خێرا لە تۆڕی یانەی بارسێلۆنا.

ئینتەری میوان هەر لە چرکەی 30ی دەستپێکی یاریی چوونی پێش کۆتایی لە رێگەی مارکوس تورام کە بەشێوەیەکی هونەریی جوان تۆماریکرد، گۆڵەکەی چێزنی هەژاند.

ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی لامین یامال

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی تایبەت بە ئامار و ریکۆردەکان، ئەوە خێراترین گۆڵ بوو نێرازوری لە مێژووی خۆیاندا لە چامپیۆنزلیگ لەدژی رکابەرەکانی تۆماریکردبێت.

هاوکات خێراترین گۆڵ بوو بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکە لە چوارگۆشەی زێڕین تۆمارکرابێت.


کوڕانی سیمۆنی ئینزاگی بەوەشەوە نەوەستان و جارێکیتر لە خولەکی 21 گۆڵی کاتالوونیەکانیان هەژاندەوە کە ئەمەیانیش هەر بە لێدانێکی مەقەستی جوان و لە رێگەی دێنزێل دومفرێس.

ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی لامین یامال

بەڵام تەنها سێ خولەک دواتر بارسێلۆنا لە رێگەی لامین یامال بێدەنگییان شکاند و ئەنجامی گێمی یەکەمیان کرد بە 1-2. پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم فێران تۆرێس لە خولەکی 38 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی لامین یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button