عێراقگرنگترین

پریڤیوی یاریی هەولێر VS شوڕتە؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 07:30 لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر و شوڕتە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری بەیەک دەگەن.

پێنج یاریزان بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەردەست نابن

پێنج یاریزان لە هەردوولا بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەردەست نابن، لە هەولێر هەریەکە لە عەباس یاسین و هیگۆر ڤیدال بەهۆی پێکانەوە ئامادە نین و سەمیر بابۆ ناتوانێت لەم یارییە سوودیان لێوەربگرێت. هەڵۆ فایەقیش بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادە نییە.

لە شوڕتە هەریەکە لە عەبدولمەجیر ئەبوبەکر و مەحموود مەواس ئامادە نابن و بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە بەردەست نین و لەگەڵ یانەکەیان گەشتی هەولێریان نەکردووە.

هەولێر لەدوایین چوار یاریی بەرامبەر شوڕتە دۆڕاوە

لە دوایین پێنج رووبەڕووبوونەوەیان هەولێر چوار یاریی بەرامبەر شوڕتە دۆڕاندووە، ئەم وەرزە لە قۆناخی یەکەمدا، شوڕتە 4-1 لە هەولێری بردەوە و موهەنەد عەلی لەو یارییە هاتریکی بەرامبەر یانەکەی قەڵاومنارە کرد، وەرزی رابردووش کاتێک شوڕتە لە هەولێر بووە میوانی زەردپۆشەکان، لە یاریگای فڕانسۆ هەریری 4-2 لێی بردنەوە.

دوایین بردنەوەی هەولێر بەرامبەر شوڕتە ساڵی 2022 بوو، کاتێک بە گۆڵێکی ئەحمەد حەسەن مەکەنزی لە یاریگای فڕانسۆ هەریری لە سەوزپۆشەکانی بەغدایان بردەوە.

May be an image of 6 people, people playing football, people playing American football, studded shoes and text that says "OREK 家 kor शरी KO 프 KOR 0 KOREK KORER KOREK S KOREK BOREK KoTE KOR"

ئەنجامەکانی هەولێر لە قۆناخی دووەمی ئەم وەرزە خراپن

هەولێر لەم وەرزە لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەکۆی نۆ یاری تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، جگە لەوەی لە یاریگای خۆی لەگەڵ زاخۆ یەکسان بوو، هەر شەش یارییەکی دیکەی دۆڕاندووە.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولەکە دێت، تەنیا حەفت خاڵ لە ناوچەی دابەزینبۆ ریزی یانە نایابەکان دوورە، یانەکەی قەڵاومنارە لەدوای حدوود دووەم خراپترین هێلی بەرگری هەیە و لەم وەرزە 46 گۆڵی لێکراوە و 35 گۆڵی کردووە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

هەولێر: دڵۆڤان مەهدی، عومەر جەنگی، هالیسۆن فێرناندێز، خالید کوردۆغلی، رێبین سولاقا، هێلیۆ مۆنتێرۆ، ئوسامە رەشید، رەوا یوسف، شێرکۆ کەریم، یوسف بن سۆدە، فڕانک سێدریک.

شوڕتە: ئەحمەد باسل، حوسێن رائید، ئاکام هاشم، ئەیوب مودن، سەجاد جاسم، عەبدولڕەزاق قاسم، بەسام شاکر، رێونا ئەمین، حوسێن عەلی، لوکاس سانتۆس، موهەنەد عەلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button