
یاریگا –
پێشهات و پەرەسەندنی لە هەوڵەکانی ریال مەدرید هاتووەتەدی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ بۆ شوێنەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی.
دوای دۆڕانی جامی شای ئیسپانیا جارێکێتر هەر بە بارسێلۆنای رکابەریان، رووداوەکان لە یانە مەدریدیەکە لە هەرجارێ خێراتر بووە و زۆرێک لە سەرچاوە دیارەکانی ئەوروپا رۆیشتنی ئانچێلۆتیان پشتڕاستکردووەتەوە.
راستەوخۆ دوای فیناڵی جامی شا زانیاریی ورد لەسەر داهاتووی ئانچێلۆتی ئاشکراکرا
ئێستا ناوێکی نوێ بۆ شوێنەکەی کارلۆ بووەتە بژاردەی پڕبایەخ لەپاڵ ناوەکانی وەک چاپی ئاڵۆنسۆ و سانتیاگۆ سۆلاری.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یانە مەدریدیەکە تا ئێستا دووجار پەیوەندی بە یۆرگن کڵۆپەوە کردووە.
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو کۆمپانیای رێد بوڵ بەفەرمی کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوولی وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی سەرجەم تیمەکانی تۆپی پێی کۆمپانیاکەیان راگەیاند. ئەرکی سەرەکیشی خۆی دەبینێتەوە لە دەستنیشانکردنی راهێنەران، گواستنەوەی یاریزانان، فەلسەفە و شێوازی یاریکردن، پەرەپێدانی بەهرەمەندان و زۆر شتی دیکەش.
مارکا زانیویەتی کە پەیوەندیکردنی شاهانەکان بە راهێنەرە ئەفسووناوییەکەی پێشووتری بۆروسیا دۆرتموند و لیڤەرپوولەوە بۆ ئەوە تا نیازی ئەو بزانن بۆ ئەم هاوینەی دێت.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Real Madrid have called Jurgen Klopp TWICE, to understand his intentions about his future.
(Source: @marca) pic.twitter.com/YEhwsuOFMH
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) April 27, 2025
ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە 17ی ئەم مانگەبوو کە ماڵپەڕی UOL ESPORTEی بەڕازیلی ئاشکرای کرد، کڵۆپ لەم ئەرکەیدا لەگەڵ رێد بوڵ زۆر هەست بە ماندبوون دەکات. بەڵام وا بە زووییش دەستیان لێهەڵناگرێ لە دوو ئەگەردا نەبێت.
وەک سەرچاوەکە زانیبووی، یۆرگن تەنها کاتێک دەست لە کۆمپانیا نەمساییەکە هەڵدەگرێت ئەگەر لەلایەن یانەی ریال مەدرید یاخود هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە پەیوەندی پێوەبکرێت.