ئیسپانیاگرنگترین

پێش یاریی كلاسیكۆ گورزێکی سه‌خت به‌ر ریال مەدرید ده‌كه‌وێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەر لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا كه‌ بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی بكات گورزێكی قورسی به‌رده‌كه‌وێت.

هاندەرانی تۆپی پێ سەرنجیان بۆ یاریگای لاکارتوخا لە شاری سیڤیلیە بۆ بینینی یاریی كۆتایی جامی شا كه‌ 260مین  رووبەڕووبوونەوەی هه‌ردوو یانه‌یه‌  38هەمین یارییە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.

بارسێلۆنا بۆ جاری 32مین لە مێژووی خۆیدا هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەدات، ریال مەدریدیش هیوادارە بۆ جاری 21 نازناوەکە بەرزبکاتەوە.

هه‌ردوو یانه‌ له‌ دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ جارێكی دیكه‌ رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ كاتێك له‌ 11ـی ئایار، لە گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.

بارسا لە دوو هەفتەی تردا جارێکی تر ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتەوە، كه‌ له‌ 11ـی ئایار، لە گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.


گومان لەسەر به‌شداریكردنی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دروستبووە.

ئێمباپێ سەرەڕای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بوو، به‌ڵام گەشتی بۆ شاری سیڤیلیا کردووه‌ و پێكانه‌كه‌ی باشتربووه‌، بەڵام به‌ته‌واوی چاک نه‌بۆته‌وه‌.


بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، هێشتا به‌شداریكردنی ئێمباپێ دڵنیانه‌بۆته‌وه‌، چونکە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێمباپێ نەدراوە، ئەمرۆ جارێکی دیکە پشکنینی بۆ دەکرێتەوە، لە کۆتا ساتدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، یاریزانەکە لە مەشقەکانی ئەم دواییە به‌شداری كردووه‌، بەڵام تەواو ئاماده‌ نه‌بووه‌، هێشتا پاژنەی پێی ئازاری هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتووو، به‌ته‌واوی چاره‌نووسی یاریزانه‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button