ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی لوکا مۆدیچ و لوکاس ڤاسکێس نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گرێبەستی لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤاسکێسی بۆ ماوەی مانگێک نوێکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەردوو یاریزانەکە بتوانن بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکەن کە لە هاوینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

لە مانگی حەوت گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە بەسەردەچێت، بەڵام گرێبەستەکانیان تاوەکو کۆتایی مانگی حەوت نوێکراوەتەوە و بەوشێوەیەش دەتوانن بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکەن.

هەرچەندە گرێبەستی نوێی دوو یاریزانەکە تەنیا بۆماوەی مانگێکە، بەڵام ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە هیواخوازە وەرزی داهاتووش لە یانەکە بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

بەڵام مانەوەی لوکاس ڤاسکێس لە یانەکە ئەگەرێکی لاوازە و پێشبینی دەکرێت دوای جامی جیهانی یانەکان ماڵئاوایی لە ریال مەدرید بکات.

لە مانگی حوزەیرانی 2025 بۆیەکەمجار جامی جیهانی یانەکان بە سیستەمێکی نوێ و بە بەشداری 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. بودجەی گشتی پەسەندکراوی فیفا بۆ بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکە 2 ملیار دۆلار دەبێت.

راپۆرتی تایبەت؛ پاداشتە داراییەکانی جامی جیهانی یانەکان چۆن دابەش دەکرێن؟

بابەتی زیاتر

Back to top button