ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ سێ یاریی دیکە لە سێریا ئەی بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فڕانسیس دواخران

Yariga App

یاریگا –

سێ یاریی رۆژی شەممەی داهاتوو لە سێریا ئەی بەهۆی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی پاپا فرانسیس دواخران.

نیلۆ موسومێسی وەزیری بەرگری شارستانی و پۆلیسی دەریا لە ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، بەهۆی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی پاپا فڕانسیس، سێ یاریی رۆژی شەممەی سێریا ئەی دوادەخرێن، کە یاریی ئینتەر میلان و رۆما یەکێکە لەو سێ یارییە.

سەرجەم یارییەکانی سێریا ئەی لە رۆژی شەممە دواەخرێن، کە یارییەکان بریتین لە یاریی ئینتەر میلان – رۆما، کۆمۆ – جێنەوا، لازیۆ – پارما، بەهۆی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فڕانسیس دوادەخرێن، کە دوێنێ دووشەممە پاپا فڕانسیس لە تەمەنی 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد و بەمهۆیەوە چوار یاریی دیکەی سێریا ئەی دواخران، کە دەبوا دوێنێ بکرێن.

ئینتەر میلان و ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پێشەنگی سێریا ئەیان گرتووە و هێشتا چارەنووسی یارییەکانی رۆژی یەکشەممە لە خولەکە نادیارە، کە وابڕیارە ناپۆلی لەو رۆژە میوانداریی تۆرینۆ بکات و سێ یاریی دیکەش لە خولەکە بەڕێوە بچن.

ئینتەر یان ناپۆلی؛ کامیان دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی؟

بابەتی زیاتر

Back to top button