ئیتاڵیا
رەنگە چەند یارییەکی دیکەی خولی ئیتاڵی دوابخرێت

چاوەڕواندەکرێت سێ یاری هەفتەی داهاتووی خولی ئیتاڵی دوابخرێت.
دوابەدوای کۆچیی دوای پاپا فرانسیس، ژمارەیەک یاری ئەم هەفتەیەی ئیتاڵیا دواخران. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا چاوەڕواندەکرێت یارییەکانی رۆژی شەممەی داهاتوو لە نێوان ئینتەر-رۆما، لازیۆ-پارما، کۆمۆ-جەنەوا دوابخرێن چونکە لەو رۆژەدا پرسەی پاپا بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەی گازیتا ئاماژەی بەوە داوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارییەکان دەخرێنە رۆژی دووشەممە 4/28 لەباری دواخستندا.
هاوکات ئەو یارییانەی لەم هەفتەیەدا دواخران وا بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچن لە نێوان پارما-یوڤێنتۆس، لازیۆ-جەنەوا، کالیاری-فیۆرەنتینا- تۆرینۆ-ئودێنزی.