
یاریگا –
یانەی چوارقوڕنە راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن کە سکاڵا دژی راهێنەری شێروانە تۆمار دەکەن ئەگەر داوای لێبوردن نەکات.
دوای گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان رەفیق سەعید راهێنەری چوارقوڕنە و عادل عەلی راهێنەری شێروانە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەیان لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، عادل عەلی راهێنەری شێروانە رایگەیاند کە رەفیق سەعید راهێنەری چوارقوڕنە داوای کردووە یارییەکەیان پێبدەن بەڵام شێروانە و راهێنەرەکە رازی نەبوون بەم کارە.
کەمێک پێش ئێستا دەربارەی قسەکانی راهێنەری شێروانە، دەستەی کارگێڕی چوارقوڕنە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بە نادروستی ئەم هەواڵانە دەکەن کە راهێنەرەکەی شێروانە باسی کردووە، بۆیە داوا دەکەن عادل عەلی داوای لێبوردن بکات بەپێچەوانەوە سکاڵای لە دژی تۆمار دەکەن.
راگەیەنراوەکەی دەستەی کارگێڕی شێروانە :
سەرەتا لەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە هاندەرانی یانەی شێروانە دەکەین بەبۆنەی بوون بەپاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥
سەبارەت بەڕوداوەکانی یاری نێوان شێروانە و چوارقوڕنە لە یاری ڕابردوو، سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١-بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لە ستافی کارگێری یانەکە بکەین ، بۆ میوانداری و ئامادەکردنی ئێوارەخوانی یاریزانان و وەفدی یانەکەمان .
٢- سەبارەت بەلێدوانی ڕاهێنەری یانەی شێروانە تۆمەت خستنە پاڵ یانەکەمان بە یاریکردن بە ئەنجامی یاری و پێدانی ٣ خاڵی یاری لەیانەی شێروانە !
ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە ئێمە پێویستیمان بە خاڵ نەبووە بۆ مانەوە، بۆیە ئامادەکاری تۆکمەمان نەکردبوو، بۆ سەلماندنی ڕاستی ڕووداوەکە دوو ڕۆژ پێش یاری هەریەک لە یاریزانەکانمان ( جوامێر حمدامین، ئاسۆ سەید محمد، عمر محمد، بەڵێن فایەق ) ڕێگەیان پێدرا لەپاڵاوتنی خولی عێراقی “یانەی سلێمانی“ بەشداری بکەن، هەروەها ڕێگا بە یاریزان “ڕابەر جەلال “ درا بۆ یانەی سیروانی نوێ لە خولی پلەدووی عێراق یاری بکات وە یاریزانی لاو ( هەورۆ حمد ) بۆ یانەی نەورۆز لە خولی لاوانی عێراق یاری بکات، ئەگەر پێویستیمان بە ٣ خاڵی ئەو یاریە هەبوایە ڕێگەمان بە نیوەی پێکهاتە نەدەدا ٢ ڕۆژ پێش یاری یاری بکەن.
٣- پێمان وایە ڕای فەرمی یانەی شێروانە جیاوازبێت، چاوەڕوانی (ڕونکردنەوە و داوایی لێبوردنی ڕاهێنەرەکەیان) دەکەین بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکە، ئەگینا ناچار دەبین سکاڵا لەدژی ناوبراو تۆمار بکەین.
تێبینی ؛ چوارقوڕنە لەڕابردوو سەلماندویەتی بۆ خزمەت و پارێزگاری شکۆی وەرزشی کوردستان، نموونە کۆتا یاری بەرامبەر یانەی ئاکرێی پاڵەوان بوو .