
یاریگا –
وەرزێکیتر و ئامارێکی دیکە لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی نووسرایەوە بەسەر رکابەرە هاوشارییەکەی.
دوێنێ لە هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزی مان سیتی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئێڤەرتنی بردەوە. بەڵام مانچێستەر یونایتدی هاوشاریی لە درێژەدان بە ئەنجامە کارەساتبارەکانی، ئەمڕۆ لەنێو ئۆڵدترافۆرد بە وۆڵڤز دۆرا.
ئەگەرچی هەردوو یانەیە هیچیان لە رکابەرایەتی بردنەوەی نازناوەکەی ئەم وەرزەدا نەبوون، بەڵام ئامارەکان جارێکی دیکە باڵادەستی شینپۆشەکانی بەسەر سوورپۆشەکانی شارەکەدا نیشاندا.
مان سیتی بە 58 خاڵەوە لە پلەی چوارەمە و، رکابەرەکەشی تەنها 38 خاڵی هەیە و پلەی چواردەیەمی گرتووە. بەو چەند هەفتەیەی لە خولەکە ماوە، هیچ هیوایەک نەماوەتەوە بۆ شەیتانە سوورەکان پێش سیتی بدەنەوە.
بەگوێرەی داتایەک کە تۆڕی TNTی وەرزشیی بڵاویکردووەتەوە، ئەمە 12هەمین وەرزە لەسەریەک و لەوتەی رۆشتنی سێر ئالێکس فێرگسن، مان سیتی لەپێش مان یونایتد کۆتایی بە وەرزەکە دەهێنێت.
لە ماوەی ئەو 12 ساڵەدا، سیتیزنس توانیویەتی 7 جار نازناوەکە بەرزبکەنەوە. لەبەرامبەر سفڕ نازناو بۆ مان یو.