ئیسپانیا

بارسا بێ لێڤا باشترە؟ ئامارەکانی بلەوگرانا بێ گۆڵکارەکەی

Yariga App

یاریگا- رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی تووشی پێکان هاتووە و ماوەیەک دووردەکەوێتەوە. بەگوێرەی نوێترین هەواڵەکان رەنگە ئەو یاریزانە نەتوانێت لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریاڵ مەدرید بکات.

هەواڵی خۆش بۆ بارسا ئەوەیە کە ئەگەر ئەو یاریزانەش بەشدارنەبێت، ئامارەکان نیشانی دەدەن کێشەیان نابێت. بارسا بە سوود وەرگرتن لە یاری بە کۆمەڵ رێگە نادات ئامادەنەبوونی یەک ئەستێرە کاریگەری دروست ببێت.

بارسا لە تەواوی ئەم وەرزەدا تەنها سێ یاری ئەنجامداوە بێ ئەوەی گۆڵکارە پۆڵەندییەکە یاری کردبێت و لە میانەی ئەو سێ یارییەدا 15 گۆڵی تۆمارکردووە.

یەکەم یاری بەرامبەر مایۆرکا بوو کە تێیدا 5-1 براوەبوون. دواتر  لە جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی 16دا دووبارە 5-1 براوەبوون.

هەر لە جامی شا و لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا بێ لێڤا بارسا توانی 5-0 براوەبێت و بگاتە قۆناغی پێش کۆتا.  ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ لێڤا لە لالیگا بە رێژەی 2.6 گۆڵیان هەبووە لە هەر یارییەکدا.

سەرباری ئەم ئامارانە، هێشتا رۆبەرت گۆڵکارێکی ناوازەیە و خاوەنی 25 گۆڵە لە 31 یاری لالیگا لە پاڵ 11 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ لە 12 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button