بۆچی دیمبێلێ رەتی کردەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە وەربگرێت؟

یاریگا –
عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان دوای شکستیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، رەتیکردەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە وەربگرێت.
پاریس سانجێرمان دوێنێ سەو وەک پاڵێوراوی سەرەکی گەیشتن بە یاریی پیش کۆتایی هاتە ناو یاریگا، دوای ئەوەی لە یاریی یەکەم ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی 3-1 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە.
لە یاریی گەڕانەوە پاریس باشتر دەستی پیکرد و دوو گۆڵی پێشوەختە لەلایەن ئەشرەف حەکیمی و نونۆ مێندێسەوە بە کۆی گشتی یارییەکەیان کردە 5-1 و پێدەچوو کارەکە تەواو بوبێت، بەڵام ئاستۆن ڤیلا پلانی دیکەی هەبوو. یۆری تیلیمانس و جۆن ماکگین و ئیزری کۆنسا گۆڵیان بۆ ڤیلا تۆمارکرد و چێژێکی زیاتریان دا بە یارییەکە و لە ئەنجامدا پاریس دۆڕا بەڵام یانە بەریتانییەکە بە گۆڵێک کەمتر و بە کۆی گشتی هەردوو یاری بە ئەنجامی 5-4 شکستیان هێنا و نەیانتوانی بگەنە یاریی پێش کۆتایی.
بەڵام زۆر کەس سەریان سوڕما کاتێک بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دێمبێلێ وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و ئەویش رەتی کردەوە خەڵاتەکە وەربگرێت.
Ousmane Dembele refused to take the POTM award after the match Vs Aston Villa. Team performance was very bad and mans is so traumatized #AVLPSG pic.twitter.com/VNNdWlOHCY
— Jamaa Fulani (@_JamaaFulani) April 15, 2025
ئەو وێنانەی دوای مەراسیمەکە تۆمارکراون، دەرکەوتووە کە دێمبێلی بە تەواوی رەتیکردووەتەوە خەڵاتەکە وەربگرێت و راستەوخۆ بەرەو ژووری جلگۆڕین رۆیشت بۆ ئەوەی نیشان بدات کە تەنانەت ئەویش بەم بڕیار و هەڵبژاردنە دڵخۆش نییە و لە ئاستی پاریس سانجێرمان لە یارییەکەدا رازی نەبووە.
هەرچەندە پاریس سانجێرمان بەسەر دوو یارییەکەدا زاڵ بوو، بەڵام شێوازی بردنەوەی پاریس سانجێرمان لە یاریی دووەمدا دێمبلی توڕە کرد و دوای یارییەکە، ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ کەناڵ+ قسەی کرد سەبارەت بە نمایشە خراپەکەی یانەکەی و گوتی:
پێمان وابوو زۆر باشین، کاتێک ئەنجام 2-1بوو گوتمان کۆتایی هات بەڵام ئەمە چامپیۆنزلیگە، رووبەڕووی ئەو تیپانە دەبیتەوە کە هاندەرەکانیان بەو شێوەیە بە جۆش و خرۆشن و دەتوانن یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن.
دەبێت لە قۆناخی پێش کۆتاییدا زیاتر هەوڵ بدەین. ئەم یارییە خزمەتێکی باشمان دەکات بۆ داهاتوو. ئێمە سەرکەوتین بۆ پێش کۆتایی، دڵخۆشین. دەگەڕێینەوە سەر رێچکەی خۆمان.
بەهۆی گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان، کە وەک یەکێک لە گەورەترین یانەکان دادەنرێت کە هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێناوە،لە قۆناخی داهاتوودا رووبەڕووی یەکێک لە یانەکانی وەک ئارسیناڵ یان ریال مەدریدی خاوەن 15 نازناوی چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە و ئارەزووی گەیشتن بە یاری کۆتایی لە میونشنی ئەڵمانیا دەکات.