عێراقکوردستانگرنگترین

سوودانی چی بە یاریزانانی دهۆک گوت و چ بەڵێنێکی پێدان؟

لە رێگای کوڕەکەی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی قسەی لەگەڵ یاریزانانی دهۆک کرد

Yariga App

یاریگا –

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا پێش یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەی دهۆک خواست، لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە رێگای مستەفای کوڕی قسەی لەگەڵ یاریزانەکانی دهۆک کرد.

یانەی دهۆک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە رێگای مستەفای کوڕی قسە لەگەڵ عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک دەکات، یاریزانان و راهێنەری دهۆک ئامادەن و گوێیان لە قسەکانی سوودانی گرتووە، کە کوڕەکەی سوودانی لە یەکێک لە زانکۆیەکانی دهۆک دەخوێنێت و هەواداری یانەی دهۆکە.

سوودانی لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەیدا بەڵێنی پاداشت و پاڵپشتی بە یاریزانانی دهۆک دەدات و دەڵێت :’بەڵێنم بە سەرۆک بارزانی و کاک مەسرور دابوو ئامادەی یارییەکەی دهۆک بم، بەڵام بەهۆی پابەندییەکی لەناکاو ناتوانم لە یارییەکە ئامادەبم’.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت :’سڵاوتان لێبێت، کاپتن د. عەبدوڵا چۆنیت؟ سوپاس باشم، سڵاوم بۆ هەموو برایان لە ئەندامانی تیم و دەستەی راهێنەران، ئاستی ئەم یانە و گەیشتنی بەم قۆناخە جێی شانازییە، هەمووتان گرنگی تۆپی پێ لای عێراقییەکان دەزانن، پابەندبوونێکی لەناکاوم بۆ دروستبوو، ئەگەرنا بەڵێنم بە سەرۆک بارزانی و کاک مەسرور دابوو ئامادەی یارییەکە ببم، چونکە بۆ هەموو عێراقییەکان گرنگە’.

هەروەها دەشڵێت :’نازناوتان هەڵۆی چیاکانە، پەنا بەخودا ئەمڕۆ دەبنە هەڵۆ گەلی عێراق دڵخۆش بکەن، بە رۆحێکی وەرزشی لەگەڵ برایانمان لە کوێت، یارییەکە بکەن، بەردەوام لەمجۆرە بۆنانەدا بە تیمەکانی خۆمان دەڵێم پلانی راهێنەر بە تەواوی جێبەجێ بکەن هەڵوێستی ئێوە هەڵوێستێکی پڕ پاڵپشتییە تیمێکی ناوازەتان هەیە لەسەر ئاستی ئەم پاڵەوانیەتییە و خولی ناوخۆیی هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم بەردەوام ئەم قسەیە بۆ وەرزشوانان دووبارە دەکەینەوە بردنەوە پاداشت و پاڵپشتی بەدواوە دەبێت، پەنا بەخودا، پەنا بەخودا’.

لە وەڵامدا، سەرۆکی یانەی دهۆک لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەدا بە سوودانی راگەیاند :’هیواخوازبووین ئەمڕۆ لە یاریگا ئامادەبیت، بەڵام لە دۆخی تۆ و پابەندییەکانت تێدەگەین، پەنا بەخودا یارییەکە دەبەینەوە و ناوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبکەینەوە، تەواوی یاریزانان ئێستا گوێیان لە تۆیە، پەنا بەخودا، بە هیمەتی راهێنەران و یاریزانان دەبینە یەکەم یانەی عێراقی ئەم جامە بەدەستبهێنین، پەنا بەخودا لە بەغدا دێینە لای جەنابتان’.

بابەتی زیاتر

Back to top button