ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش یاریی ریال مەدرید دوو یاریزانی ئارسیناڵ گەڕانەوە راهێنانەکانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەی ریال مەدرید دوو یاریزانی ئارسیناڵ گەڕانەوە راهێنانەکانی یانەکە و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەن.

هەریەکە لە تۆماس پارتی و بێن وایت بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئارسیناڵیان کرد، کە گەنەرز پێش ئەوەی بەرەو مەدرید گەشت بکات دوایین مەشق و راهێنانی لە لەندەن دەکات.

تۆماس پارتی ناوەڕاستکاری گانایی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە خولەکی 69 یاریگای بەجێهێشت، بێن وایتیش لەو یارییە بانگهێشت نەکرابوو، لە یانەکەی دابڕابوو.

ریکاردۆ کالافیرۆی، گابریێل ماگالیش، گابریێل خیسوس و کای هاڤێرتز بەهۆی پێکانەوە لە گەنەرز دابڕاون و بۆ یارییەکەی سبەی بەردەست نابن، کە ئارسیناڵ لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 3-0 لە مێرەنگی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button