فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیکەی پاریس سانجێرمان تووشی پێکان دەبێت

تەنیا حەکیمی نییە

Yariga App

یاریگا –

تەنیا ئەشرەف حەکیمی نییە، ئەستێرەیەکی دیکەش پێش یارییە چارەنووسازەکەی بەرامبەر بایرن میونشن تووشی پێکان دەبێت.

لوکاس شۆڤالیێ، گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانی راستیدا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە، گۆڵپارێزەکەی پێشووی لیل لە کاتی مەشق و راهێنانەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممەدا تووشی ئەم پێکانە بووە. پاریس سان جێرمان دواتر لە راگەیەندراوێکی پزیشکیدا پشتڕاستی کردەوە کە لە هەفتەکانی داهاتوودا لەژێر چارەسەردا دەبێت.

مەترسی لەسەر مۆندیال

لە کاتێکدا تەنیا شەش هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026، کە لە 11ـی حوزەیران تاوەکوو 19ـی تەمووز لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، ئەم هەواڵە بۆ شۆڤالیێ جێگەی نیگەرانییە. دیدیێ دیشامپ بڕیارە لە 14ـی ئایار لیستی یاریزانەکانی رابگەیەنێت، بۆیە ئەم پێکانە گومانێکی گەورە دەخاتەسەر دەرفەتی بانگهێشتکردنی.

پێگەی گۆڵپارێزەکە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا پێشتریش کەمێک ناجێگیر بوو؛ لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی مانگی ئازاردا لە گۆڵپارێزی دووەمەوە بۆ سێیەم دابەزیبوو، لە دوای مایک ماینان و برایس سامبا.

ئەگەر شۆڤالیێ بە فەرمی دووربخرێتەوە، رەنگە دیشامپ وەکوو جێگرەوەیەک پەنا بۆ ئالفۆنس ئارێۆلای گۆڵپارێزی وێستهام یونایتد ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button