ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

یاسایەک و شێوازێکی نوێی ناوبژیوانی لە مۆندیالی یانەکان پەیڕەو دەکرێن

یاسا نوێیەکە تایبەتە بە گۆڵپارێزان و شێوازەکەش لە بەرژەوەندی بینەرانی یارییەکەیە....

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بڕیارێکی نوێی تایبەت بە ناوبژیوانانی مۆندیالی یانەکان ئاشکرا دەکات.

فیفا بڕیاریداوە، ناوبژیوانان کامێرای جێگیرکراو لەسەر جەستەی خۆیان دابنێن، ئەمەش بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری بینەران و هاندەرانی یارییەکە، هەروەها زیادکردنی شەفافیەت.

لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا، 117 ناوبژیوانی لە 41 یەکێتیی تۆپی پێ دەستنیشانکردووە، تاوەکو بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا بکەن. لەوانە 35 ناوبژیوانی سەرەکی، 58 یاریدەدەری ناوبژیوان و 24 ناوبژیوان تایبەت بە ڤار.

بڕیارە پاڵەوانیەتییەکە لە ناوەڕاستی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو ناوەڕاستی یۆلیۆ/تەمووز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

لە پاڵەوانیەتیی ئەمجارەدا، چەند یاسایەکی نوێ پەیڕەو دەکرێن، لە سەرووی هەموویانەوە، بەفیڕۆدانی کات لەلایەن گۆڵپارێزەوە.

نابێ گۆڵپارێز زیاتر لە هەشت چرکە تۆپ لای خۆی بهێڵێتەوە و لە ئەگەری بەفیڕۆدانی کاتی زیاتر، ئەوا وەکو جارانی پێشوو، لێدانێکی ناڕاستەوخۆ بۆ تیمی بەرامبەر هەژمار ناکرێت، بەڵکو کۆرنەر بۆ تیمی رکابەر هەژمار دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button