
یاریگا –
ڤۆیچێخ چێزنی لەگەڵ خەونەکانیدا دەژیت و بەراوردی ئێستای یاریکردنی بۆ بارسێلۆنا لەگەڵ چەند مانگی رابردوودا دەکات.
چێزنی لە ساڵی 2009 لەگەڵ ئارسیناڵ وەک یاریزانی پیشەگەر دەستیپێکرد، تا ساڵی 2024 لە ریزەکانی یوڤێنتوس بە یەکجاریی وازیهێنا دوای حەوت وەرز یاریکردن بۆ یۆڤی. بەڵام تەلەفۆنێک لە بارسێلۆناوە هەمووشتێکی گۆڕی کاتێک ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو یانەکە بۆ جێگرتنەوەی مارک تێر شتیگن کە بەهۆی پێکانێکی سەختەوە دوورکەوتەوە، بڕیاری هێنانی چێزنیان دا و ئەویش بەبێ دوودڵیی رازیی بوو. ئێستا یەکێکە لە رەگەزە هەرە گرنگەکانی یانەکە هەر یارییەک لەناو گۆڵ بووبێ، بارسا تامی شکستی نەکردووە.
لە نوێترین لێدوانیدا گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە وتی
چەند مانگ پێشت ئێستا من لە کەناری دەریا چێژم لە کاتەکانم دەبینی. کاتێک بارسا پەیوەندی پێوەکردم لەگەڵ کوڕەکەمدا یاریی گۆڵفم دەکرد. کەچی ئێستا یاریی بۆ یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا دەکەم.
لەبارەی بردنەوەی نازناوە گەورەکانەوە بەتایبەت چامپیۆنزلیگ کە تا ئێستا بەدەستینەهێناوه، ئەو گۆڵپارێزە 34 ساڵییە وتی
دوای بڕیاری وازهێنانم لە یاریکردن، بۆ من مەحاڵ دەبوو گەر بیرم لە بردنەوەی نازناوە گەورەکان بکردبایەتەوە، بەڵام ئێستا خوازیارم بیبەمەوە، دەشمەوێ بیبەمەوە.
بۆ زانین، چێزنی تا ئێستا 22 یاریی بۆ بلاوگرانا لەناو گۆڵ بووە، یانەکەی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
🔵🔴🏝️ Szczesny: “A few months ago I was on the beach! When Barça called, I was playing golf with my son… and now I’m playing for one of best teams in Europe”.
“It’d have been impossible for me to think about winning big titles after retiring. But I love to win, I want to win”. pic.twitter.com/Dm7Xtm7gVf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 14, 2025