ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ لوکا مۆدریچ دەبێتە خاوەنی یانەیەکی بەریتانی

کاریگەری لەسەر داهاتووی دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچی کڕواتی هەنگاوێکی نوێ لە ژیانی وەرزشی دەنێت و دەبێتە خاوەنی یانەیەکی بەریتانی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچی ئەستێرەی ریال مەدرید دەبێتە یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی سوانزی سیتی ئینگلیزی و پشکی کەمینەی یانەکە دەکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، مۆدریچ لەگەڵ خاوەنی یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەشێکی کەم لە پشکەکانی کڕیووەتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە نوێیەک کاریگەری لەسەر کاروانی پیشەگەری لوکا نابێت، یاریزانەکە دەیەوێت وەرزێکی دیکەش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و پلانی جێهێشتنی یانەکەی نییە.

سوانزیتی سیتی لە چامپیۆشیپ یاریی دەکات. لەم وەرزە لەکۆی 42 یاریی 54 خاڵی کۆکردووەتەوە و ریزبەندی دوازدەیەمی خولەکەی گرتووە.

سوانزی بۆیەکەمجار لە وەرزی 2011/2012 بەشداریی پرێمەرلیگی کرد. حەوت وەرز لە خولەکە مایەوە و لە وەرزی 2017/2018 بۆ چامپیۆنشیپ دابەزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button