
یاریگا –
ناسر خلێفی دەیەوێت پشکەکانی یانەی مالەگەی ئیسپانی بکڕێتەوە، ببێتە خاوەنی سێیەمین یانەی گەورەی ئەوروپی.
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت پشکەکانی یانەی مالەگەی ئیسپانی بکڕێتەوە، بەنیازە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پشکەکانی یانە ئیسپانییەکە بکڕێتەوە.
Diffusé jeudi soir à 23 heures sur France 2, le documentaire de « Complément d’enquête » s’intéresse à l’influence et aux méthodes du président du PSG et de beIN Media Group Nasser al-Khelaïfi.
Les coulisses ➡️ https://t.co/5Rdp7I6Zuq pic.twitter.com/Ei6YfEU7jT
— L’ÉQUIPE (@lequipe) March 26, 2025
سندوقی وەبەرهێنانی قەتەڕ دەیەوێت هاوشێوەی یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی، ببێتە خاوەنی یانەی مالەگەی ئیسپانیش، کە قەتەڕییەکان خاوەنی 87.5%ـی پاریس و 21.67%ـی براگان.
مالەگە ئێستا لە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا دێت و لەکۆی 22 یانە لە پلەی پازدەمین دێت و 42 خاڵی کۆکردووەتەوە.