
یاریگا –
دوای شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستین له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیال باسی دوورخستنه‌وه‌ی خیسۆس كاساس گه‌رمه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناتوانێت به ئاسانی گرێبه‌ستی كاساس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و بڕگه‌ی سزادانه‌ی له رێكه‌وتنی هه‌ردوولا كراوه.
ئوسامە عەدنان شارەزای یاسایی رایده‌گه‌نێت گرێبەستەکەی خیسوس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پڕه له بڕگەی سزادان.
عەدنان بە ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی راگەیاندووه، گرێبەستەکەی کاساس لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێ پڕە لە بڕگەی سزادان، ده‌بێت به‌وورده‌كارییه‌وه گرێبه‌سته‌كه کۆتایی پێبهێنرێت بەبێ ئەوەی فیدراسیۆن رووبەڕووی كێشه‌ی یاسایی گەورە بێتەوە، بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزەرانی تایبەتمەند لە یاسای وەرزش ده‌كه‌ین و چارەسەرکردنی پرسی ئەم بابه‌ته ده‌كه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، رێساکانی فیفا بەروونی بڕگەیەکی یاسایی دیارینەکردووە کە ڕێگە بە یەکێتییەکان یان هەر یانەیەک بدات گرێبەستی راهێنەرێک چۆن هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها ئەندامێكی لیژنەی وەرزش و لاوان له پەرلەمانی عێڕاق، وورده‌كاری سه‌رنجراكێش له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كاساس له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
ئەمیر کامیل مەعموری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌رزش له په‌رله‌مانی عێڕاق ئەمڕۆ چوارشەممە وردەکاری ورووژێنەری گرێبه‌سته‌كه‌ی كاساسی ئاشکرا کرد سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رایگه‌یاند، بەهای کۆتاییهێنان بە گرێبه‌ستی كاساس 500 هەزار دۆلاره.
مەعمووری لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردۆته‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌بێت پابەند بێت به‌و بڕگه‌یه‌ی كه له‌نێوانیان واژۆ كراوه، ئەگەر فیدراسیۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کاساس بدات پێش وادەی دیاریکراوی نێوان 5ی تشرینی دووەمی 2024 و 31ی 1ی 2027، ئه‌وا ده‌بێت 30 رۆژ پێشوەختە راهێنەرەکە ئاگادار بکاتەوە و نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بدات، ئەمە جگە لە سەرجەم باجە داراییه‌كانی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هه‌روه‌ها ده‌بێت خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ستفافه‌كه‌شی له ئه‌ستۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بێت.
مەعموری ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکە بڕگەیەکی هاوشێوەی تێدایە لە ئەگەری ئەوەی کاساسی راهێنەر پێشوه‌خته بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق بدات، لەو حاڵەتەدا دەبێت 500 هەزار دۆلار بدات به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی .
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر كاساس دووربخرێته‌وه ئه‌وا یەکێتی تۆپی پێی عێراق پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سەرجەم یاریدەدەره‌كانی راهێنەره و نابێت هیچ له ستافه‌كه‌ی بمێنێته‌وه هه‌روه‌ها پێدانی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانیان.
جێگای سەرنجە گرێبەستەکەی کاساس لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێ ساڵانە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.