بەرازیلییەکان کێ بە هۆکاری سەرەکی شکستەکەیان دەزانن؟

یاریگا –
هاندەرانی بەڕازیل دوای شکستە قورسەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین رۆماریۆ بەهۆکاری سەرەکی ئەو دۆڕانە دەزانن.
رەنگە کەم کەس چاوەڕێی ئەوەی کردبێت کە هەڵبژاردەی بەرازیل لە یارییەکی چارەنووسسازدا بەرامبەر ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە ناوچەی ئەمریکای باشوور تووشی شکستێکی وەها سەخت بێت، ئەمەش خراپترین شکستی مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بوو لەم یارییانەدا.
رۆماریۆ کە پێشتر درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلی پۆشیەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا مۆندیالی بەدەست هێناوە، دەمووچاوێکی دیاری بەرلە یارییەکە بوو، وایکرد رافینیا بەڵێنی گۆڵی پێبدات و لە جاوپێکەوتنەکە چەندین لێدوانی مشتومڕاوی دا. دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، لە سۆشیال میدیا و لە پەیجەکانیدا بە لێشاو خەڵک رەخنەبارانیان کردن.
رۆماریۆ دوای دۆڕانی بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین و ئاستی خراپی رافینیا رەخنەی زۆری لێگیرا. زۆرێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەی بەڕازیل چوونە ناو پڕۆفایلی ئەفسانە بەرازیلییەکە و بە هۆکاری شکستی ئەو یارییەیان زانی بەهۆی ئەو قسانەی کە لە بەرنامەکەیدا وروژێندراوە، کە زۆرێک پێیان وایە ئەو بەرنامەیە پاڵنەرێکی جیددی بۆ یاریزانە ئەرجەنتینیەکان بووە.