ئه‌مریکاگرنگترین

گورزێکی دیکەی کاریگەر بەر ئەرجەنتین دەکەوێ

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گورزێکی دیکەی قورسی بەرکەوت بەر لە دوو رووبەڕووبوونەوەی گرنگی خۆیان لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026.

ئەرجەنتین بەبێ لیۆنێل مێسی کاپتنیان دەستیان بە راهێنەکان کرد وەک خۆئامادەکارییەک بۆ دوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئوروگوای و بەڕازیل لە شەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو. ئێستاش یاریزانێکی دیکەی کاریگەریان دوورکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لاوتارۆ مارتینێز کامپی راهێنانەکانی تانگۆی جێهێشتووە و بۆ ئەو دوو یارییەی هەفتەی داهاتوو ئامادەنابێت.

رۆژنامەنووسەکە هۆکاری دوورکەوتنەوەی هێرشبەرەکەی ئینتەر میلانی گەڕاندووەتەوە بۆ هەبوونی پێکان لە ماسوولکەکانیدا.

جگە لە مێسی و لاوتارۆ، پاڵەوانەکانی جیهان هەر بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی لیساندرۆ مارتینێز بێبەشە، ئەمەیان بەهۆی پێکانێکی سەختەوە لە یارییەکانی مانچێستەر یونایتد تووشی بووە و درەنگتر دەگەڕێتەوە.

ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور 11 یاریی ئەنجامداوەز بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە دەبینرێت بە جیاوازیی 5 خاڵ لە نزیکترین رکابەری کە ئوروگوایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button