ئینگلتەراگرنگترین

سعوودیە بۆ پاراستنی ئیزاک هاتووەتە سەرهێڵ

''دەستبەرداری مەبن''

Yariga App

یاریگا –

سعوودیە بۆ پاراستنی ئالێکساندەر ئیزاک لە نیوکاسڵ هاتووەتە سەرهێڵ و چەندین پەیامیان ناردووەتە بەریتانیا.

ئیزاک یەکێکە لە باشترین گۆڵکارانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و لە یاریی کۆتایی جامی کاراباویشدا، گۆڵێکی لە لیڤەرپوول کرد و یارمەتی یانەکەیدا 2-1 سەربکەون دوای 70 ساڵ، نازناوێک بەدەستبهێنن.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یاسر رومیان، سەرۆکی نیوکاسڵ کە لە هەمان کاتدا پارێزگاری سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیەیە، داوای لە یانەکەی کردووە، بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە ئیزاک بکەن.

هێرشبەرە سویدییەکە لەم وەرزەدا 23 گۆڵی بۆ نیوکاسڵ کردووە و ئێستا بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی وەکو لیڤەرپوول، بارسێلۆنا و ئارسیناڵ.

بارسێلۆنا نوێنەری تایبەتی بۆ سەیریکردنی ئیزاک ناردبووە یاریی کۆتایی جامی کاراباو، سەرەڕای قەیرانەکانی دارایی بارسێلۆنا، کەچی ئەستەمە نیوکاسڵ رێگە بە چوونە دەرەوەی ئیزاک بدات.

ئیزاک ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید خەریکی ئامادەکارییە بۆ دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر لوکسێمبورگ و ئێرلەندای باکوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button