
یاریگا –
سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتنهام لە لێدوانێکیدا نێیمار دا سیلڤا شۆک دەکات.
سۆن یەکێکە لە باشترین یاریزانانی پرێمەرلیگ و ئەوروپا. لە ماوەی رابردوودا بەشداری بەرنامەیەکی پێگەی گۆڵ کردووە و لە نێوان نێیمار و محەمەد سەڵاح، باشترینی هەڵبژارد.
ئەستێرە کۆرییەکە، زۆر بە تواناکانی سەڵاح، سەرسامە و چەند جارێک ستایشیکردووە. هەردوو یاریزانەکە لە وەرزی 2021-22 بە هاوبەشی بوونە گۆڵکاری پرێمەرلیگ. لە لێدوانێکیدا کۆنیدا لەبارەی سەڵاح، سۆن دەڵێت
یەکێکم لە سەرسەختترین هەوادارانی سەڵاح، ئەوەی لە پرێمەرلیگ دەیکات، بڕواپێنەکراوە.
سۆن لە بەشدارییەکەی لە بەرنامەکەی پێگەی گۆڵ، لە نێوان نێیمار و سەڵاح، بڕیاریدا ئەستێرە میسڕییەکە هەڵبژێرێت و ئەمەش کاردانەوەی هەوادارانی نێیماری لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە.
سەڵاح لەم وەرزەدا لە کۆی 43 یاری، 32 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵیشی دروستکردووە. تەنیا لە پرێمەرلیگ، سەڵاح 27 گۆڵی کردووە و خاوەنی 17 پاسی یەکلاییکەرەوەیە.