ئیتاڵیاگرنگترین

چارەنووسی تیاگۆ مۆتا لەگەڵ یۆڤی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە ناجێگیرەکانی یوڤێنتوس بەردەوامیی هەیە بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک تووشی شکستی قورس هاتن.

لە میانی هەفتەی 28ی خولی ئیتاڵی یۆڤی بوو بە میوانی فیورێنتینا و یارییەکەشی 3-0 بە خاوەن ماڵ دۆڕان. کە ئەوەش دووەم دۆڕاندن بوو بۆ تیمەکەی تیاگۆ مۆتا لە دوو یاریی بەدوای یەک لە سێریائەی. بەجۆرێک، لە هەردوو رووبەڕووبوونەوەکەدا 7 گۆڵی لێ تۆمارکراوە بەبێ ئەوەی بتوانن تۆڕی رکابەرەکانیان بهەژێنن.

سەرباری ئەنجامە ناپێویستەکان، فابریزۆ رۆمانۆ زانیویەتی کە خانمە پیرەکە لە ئێستادا پلانی دوورخستنەوەی مۆتایان نییە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی راگەیاندووە کە دڵنیایی نییە بۆ هێشتنەوە لە پۆستەکەی و رەنگە لە کۆتایی وەرزەکە دۆخەکە بگۆڕێت، ئەوەش بە هاتنی راهێنەری نوێ وەک پرۆژیەکی دوورمەودا بۆ داهاتوو.

بەو شکستەیان، یوڤێنتوس لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێت و هێندەیتر ئەرکی خۆی قورسترکرد بۆ گەیشتن بە پلەی چوارەم و سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button