
یاریگا –
ته‌ڵال بلووشی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ نهینی ئاستبه‌رزی تیپه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
ته‌ڵاڵ له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رابیعه‌ی وه‌رزشی باسی ئاستبه‌رزی یانه‌كه‌ی ده‌كات و گوتی، سوپاس بۆ خوا ئێمە ئارام بووین و زۆر ماندوو بووین ئامانجه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كارگێری و ئه‌و یاریزانانه‌ی له یانه‌كه‌ن دانا.
گوتیشی، ده‌بێت به راشكاوانه بڵیم هه‌ریه‌كه له یاریزانان ئه‌مجه‌د عه‌توان و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و عه‌لی كازم رۆلێكی زۆر گه‌وره‌یان له تیپه‌كه بینیوه، سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ن.
سر النجاح.. طلال البلوشي يكشف الجوانب الخفية في شخصية أمجد عطوان
اشترك الآن في خدمة نجوم الرابعة بكل سهولة من خلال الرابط: https://t.co/Rli80cVX63#الخطوة_التاسعة مع طه أبو رغيف#الرابعة_الرياضية pic.twitter.com/QKW5x9RP6x
— قناة الرابعة الرياضية (@AlrabiaSportsTV) March 15, 2025
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره قه‌ته‌ڕییه‌كه گوتیشی، ئه‌وان رۆلێكی گرنگیان له تیپه‌كه هه‌یه به تایبه‌ت ئەمجەد عەتوان، ئه‌و یاریزانه‌كان هانده‌دات، هه‌روه‌ها كه‌سێكی زۆرباشه و له كاره‌كانی جدیه، هەمیشە بەدوای باشتریندا دەگەڕێت، جیاوازی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی دیكه هه‌یه، چونکە ئەو حەزەکانی خۆی دەزانێت.
راهێنه‌ره‌كه‌ی زاخۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له ستایشكردنی ئه‌مجه‌د و ده‌ڵێت، ناوێکی گەورەی هەیە و ئیرادەیەکی گەورەی هەیە، ئەو هەوڵی پەرەپێدان دەدات، راهێنانی زیاتر ده‌كات، ئه‌و خۆپه‌رست نیه و كه‌سێكه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌گونجێت و ئه‌مه بۆ ئێمه‌ش گرنگه.
زاخۆ له‌م وه‌زره‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له كۆی 24 گه‌ڕ 49 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ له پێش یانه‌ی زه‌ورایه.