عێراقگرنگترین

فەرمی؛ کاساس یاریزانێکی دیکەی بۆ لیستی هەڵبژاردەی عێراق زیادکرد

Yariga App

یاریگا –

دوای گۆڵە نایابەکەی دوێنێی بەرامبەر ئیتیفاقی سعوودی، کاساس بەفەرمی بڕیاریدا ناوی پیتەر گورگیس یاریزانی یانەی دهۆک بۆ لیستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال زیاد بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا بانگهێشتی پیتەر گورگیس ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک بکات، کە بەمدواییانە ئەو یاریزانە بووە خاوەنی وڵاتینامەی عێراقی.

لە یارییەکەی دوێنێ چوارشەممە، گورگیس لە دوایین خولەکەکانی قۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو گۆڵی سەرکەوتنی بۆ دهۆک کرد.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنی مۆندیال

رۆژی 20ـی ئەم مانگە کاتژمێر 21:15 عێراق لە بەسرە لە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 میوانداریی کوێت دەکات، دواتر رۆژی 25ـی ئەم مانگە کاتژمێر 14:00 عێراق لە ئوردن دەبێتە میوانی فەڵەستین.

عێراق لە کۆمەڵەی دووەم بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، کۆریای باشوور بە کۆکردنەویە 14 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و ئوردنیش بە 9 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button