ئیتاڵیاگرنگترین

بەمزووانە کڵۆپ لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەبینین

هاوکێشەیەکی نوێ ئامادەکراوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بەمزووانە یۆرگن کڵۆپ لە یانەیەکی گەورە ببینین.

کڵۆپی تەمەن 57 ساڵان، لە هاوینی ساڵی رابردوو لیڤەرپوولی دوای 9 ساڵ جێهێشت، ئەمەش دوای بردنەوەی چەندین نازناو لەگەڵ یانەکە.

کڵۆپ بۆ ماوەیەک لە جیهانی تۆپی پێ دوورکەوتەوە و دواتر بووە بەڕێوەبەری تۆپی پێ لە کۆمپانیای رێد بوڵ.

ئەرکی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ رێد بوڵ، پلاندانان و سەرپەرشتی کردنی تەواوی یانەکانی رێدبووڵە.

رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بە تەواوی خۆی بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کڵۆپ ئامادەکردووە.

ئاندرێیا ئانێلی، بزنسمانی گەورەی ئیتاڵی دەیەوێت جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی یوڤێنتوس. رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئانێلی هەوڵدەدات کڵۆپ بکاتە سەرکردەی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە.

ئانێلی دەیەوێت دوای تەواوبوونی کەیسەکانی گەندەڵی، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو سەرکردایەتیکردنی یوڤێنتوس.

خاوەن کارە ئیتاڵییەکە لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2022، یوڤێنتوسی جێهێشت، دوای تۆمەتبارکردنی بە پێشێلکاری لە تۆمارەکانی دارایی یانەکە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی 2023، بڕیاری سڕکردنی ئانێلی لە هەر چالاکییەکی وەرزشی بۆ ماوەی 16 مانگدا؛ ئەمەش بە بیانووی پێشێلکاری و پێنەدانی شایستەی دارایی چەند یاریزانێک.

چۆن ئانێلی دەگەڕێتەوە یوڤێنتوس؟

ئێنریکۆ تێستا، رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی رای سپۆرت چەندین وردەکاری لەبارەی گەڕانەوەی ئانێلی بۆ یانەکە ئاشکراکردووە.

ئانێلی دەیەوێت بگەڕێتەوە کارگێڕی یوڤێنتوس، نەک کۆمپانیای ئیکسۆری خاوەنی یانەکە، کە جۆن ئیلکان، مامی ئانێلی کۆنتڕۆڵی کردووە.

سەرۆکە گەنجەکە دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقێکی وەبەرهێنانی ئەمریکی دەستبەسەر یانەکەدا بگرێت و لەوانەیە کۆمپانیای رێد بووڵ پشکەکان بکڕێتەوە.

لە ئەگەری هاوبەشیکردنی یوڤێنتوس و رێد بووڵ، ئەوا دەستنیشانکردنی کڵۆپ وەکو راهێنەری خانمە پیرەکە، شتێکی قورس نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button