چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی دێربی مەدرید؛ ئەنچیلۆتی یاریی بە کێ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

براهیم دیاز لە یاریی دێربی مەدرید سبەی یەدەک دەبێت، پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی دێربی مەدرید بڵاوکرایەوە.

خۆسیێ لویس سانچێز رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سبەی براهیم دیاز لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت، کە بەهۆی تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی دوێنێ بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، ئەسینسیۆ و کاماڤینگا لە یارییەکەی سبەی لە قۆناخیـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ سەرەکی دەبن، کە لە یاریی چوون مێرەنگی بردنەوەی بەدەستهێنا.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەگوێرەی خۆسیێ لویس سانچێز:

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا

بەرگری: ڤالڤێردی، ئەسینسیۆ، رۆدیگەر، مێندی

ناوەڕاست: کاماڤینگا، چوامینی، بێڵینگهام

هێرشبەر: رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیوس

بابەتی زیاتر

Back to top button