ئینگلتەرا

راتکلیف: دوو هەڵەی گەورەم کردووە لە مانچێستەر

Yariga App

سێر جەیمی راتکلیف دان بەوەدا دەنێت زۆر هێشتنەوەی ئێریک تێن هاگ هەڵەیەکی گەورە بووە.

راتکلیف لە دیمانەیەکدا روونکردنەوەی زۆری لەسەر دۆخە ئاڵۆزەکەی مانچێستەر یونایتد دا و باسی لە چەند هەڵەیەکی خۆشیان کرد. لە نێویاندا زوو دەرنەکردنی ئێریک تێن هاگ و هەروەها دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە.

سەبارەت بە تێن هاگ وتی

تازەکردنەوەی گرێبەستی تێن هاگ هەڵە بوو. لەوکاتەدا مقۆمقۆیەکی زۆر هەبوو چونکە تازە جامی ئینگلتەرای بردبووەوە و هاندەرانیش پێیان وابوو ئێمە حەز دەکەین بیهێڵینەوە. لە کۆتاییدا دەتوانم بڵێم هێشتنەوەی هەڵەبوو، بەڵام ئەمە کاروانێکی دوور و درێژە و هەموو بڕیارەکانمان راست نابێت چونکە ئێمە بێ خەوش نین.

دان ئاشوۆرز بەڕێوبەری وەرزشی نیوکاسڵ بوو، یونایتد و سێر جەیمس راتکلیف بەرامبەر بە پارەیەکی زۆر ئەو بەڕێوبەرەیان رازیکرد رووبکاتە یانەیەکەیان، بەڵام دوای تەنها پێنج مانگ ئەویش دوورخرایەوە. لەوبارەیەوە ملیاردێرە بەریتانیییەکە وتی

نامەوێت زۆر باسی بکەم، ئەو گونجاو نەبوو بۆ ئێمە و ئەوەش هەڵەیەکی دیکەی گەورەی ئێمە بوو.

مانچێستەر لە دۆخێکی وەرزشی، کارگێڕی و دارایی قورس دایە. لەلایەک هیچ هیوایەکی بردنەوەی ناسناویان نیە لەم وەرزەدا، وە کێشەی کارگێڕی و دارایی گەورەیان هەیە. بەڵام سێر جەیمس دەڵێت گەشبینە بەوەی یانەکە دەگەڕێننەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button