گاسپێرینی دوای چوار گۆڵەکە: دەکرا زیاتر تۆماربکەین

جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری ئەتەلەنتا ستایشی ئاستە نموونەیی یانەکەی کرد لەو یارییەی 4-0 شکستییان بە یوڤێنتۆس هێنا.
لە یارییەکی ئابڕوبەردا، ئەتەلەنتا توانی چوار گۆڵ لە بیانکۆنێری تۆماربکات و توانی هەنگاوێکی گرنگ بنێت لە رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی سکودێتۆ دا.
ئەتەلەنتا لە پلەی سێهەمە و تەنها سێ خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا چانسی بردنەوەی ناسناوەکەیان هەیە، راهێنەرە بەتواناکە وتی”تا ئەوکاتەی خۆمان بڕوامان پێی هەبێت ئەوا دەتوانین بیبەینەوە”.
سەبارەت بە یارییەکەش وتی
یوڤێنتۆس لەدوای چوار بردنەوەی دوای یەک هاتنە ئێرە، بەڵام یاریزانەکان هەموو شتێکیان بە نایابی کرد. بۆ زۆر کەس ئەنجامەکە چاوەڕواننەکراو بوو. توانیمان سەربکەوین چونکە دوای ماوەیەکی زۆر لە ئەنجامدانی سێ یاری لە هەفتەیەکدا، ئەمجارە کەمێک پشوومان دابوو. ئەمەش وایکرد هەمووشتێک لە جێگەی خۆی بێت لە رووی جەستەیی، سەرنج و دەروونیشەوە. لە نیوەی یەکەم دەمانتوانی گۆڵی زیاتریش تۆماربکەین. هەلەکەنمان لەدەستدا تاوەکو گۆڵی دووهەممان تۆمارکرد و پاش ئەوەی یوڤێنتۆس بەتەواوی هیوایان نەما.
یۆڤی دەیتوانی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتەلەنتا یەکسانبکاتەوە ئەگەر براوە بووایە بەڵام بەم ئەنجامە ئێستا شەش خاڵ لەدوای ئەو یانەیە و نۆ خاڵیش لەدوای پلەی یەکەمەوەیە.