ئینگلتەراگرنگترین

خۆپێشاندانی هاندەرانی مان یونایتد لە دژی راتکڵیف و گلەیزەر بەڕێوەچوو

هاندەران لە شێوازی بەڕێوەبردنی یانەکە تووڕەن

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی تووڕەی مانچێستەر یونایتد بەر لە بەڕێوەچوونی یاریی تیمەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ، خۆپێشاندانێکی فراوانیان لە بەردەم یاریگای ئۆڵدترافۆرد رێکخست.

گروپی هاندەرانی 1958 خۆپێشاندانێکی گەورەیان لە دژی سێر جیم راتکڵیف و گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos رێکخست و بە ماڵبارتی گلەیزەرزیان وەسفکرد.

زۆربەی هاندەران بەندی رەشییان لە قۆڵ بەستبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ مردنی لەسەرخۆی یانەکە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە کە پێچەوانەی هەموو پێشبینییەک بوون.

هەرچەندە دەمێکە هاندەرانی شەیتانە سوورەکان لە شێوازی بەڕێوەبردنی یانەکە لەلایەن ماڵباری گلەیزەر رازینین، بەڵام ئەمجارە تووڕەییەکەیان بەرامبەر راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینەی یانەکەش زیادبووە، بە تایبەت نرخی بلیتەکان بەرزبووەتەوە و ئەنجامەکانیش خراپن.

بابەتی زیاتر

Back to top button