ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V رایۆ ڤاییكانۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 27ی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە یاریی چوونی هەردوو پاڵەوانییەتی جامی شای ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یانەكانی ریال سۆسێداد و ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و هەنگاوێكی بەرەو یاریی كۆتایی جامی شا و قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ناوە.

یانە شاهانەكە لە 26 یاریی 16 یاریی براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا رایۆ ڤاییكانۆ لەم وەرزەدا 26 یاریی كردووە نۆ یاریی براوە بووە و هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بووە و هەشت یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە دوای راگیرانی بۆ دوو یاریی و تەواو بوونی سزاكەی، بۆ یارییەكەی ئەمشەو جود بێڵینگهام ئامادە دەبێت.

ریال مەدرید بە بێ دانی سێبایۆس، ئیدێر مێلیتاو و دانی كارڤاخال رووبەرووی رایۆ ڤاییكانۆ دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا رایۆ ڤاییكانۆ بە بێ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانی رووبەڕووی مەدرید دەبێتەوە، هەریەك لە یاریزانان خۆرخێ دێ فرۆتۆس، پاڵازۆن، عەبدول موئمین، سێرجیۆ كامیێۆ، ئونای لۆپێز، راندی ئێنتیكا، جۆناسان مۆنتیێل و راوول تۆماس ناتوانن بەشداری بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، ئالابا، ئاسێنسیۆ، گارسیا

بێڵینگهام، چوامینی، مۆدریچ

ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی رایۆ ڤاییكانۆ

باتالا

راتسو، لیخوینی، ئادریان، چاڤاریا

كیس، ڤالینتین، ئیمباربا، دیاز

گواردیۆلا، ئالڤارۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button