عێراقکوردستان

بۆ یەکەمجار نەورۆز بەشەو یاریی لە یاریگای خۆی دەکات

نەورۆز و قوەجەوییە لە سلێمانی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای دروستکردنی یاریگایەکی نێودەڵەوتی تایبەت بەخۆی لە سلێمانی، نەورۆز بۆ یەکەمجار بەشەو یاریی لەو یاریگایە دەکات.

یەک شەممە ( 9ـی ئاداری 2025 ) لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 11:30ـی شەو میوانداری قوەجەوییە دەکات، دوای تەواو بوونی یاریگاکەی لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجارە نەورۆز بەشەو لەم یاریگایە یاریی دەکات، بریاریشە یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەر بەرێوەبچێت و سزای سەر یانەکە کە یارییکردن بوو بەبێ هاندەر بۆ یەک یاریی هەڵگیراوە.

نەورۆز و قوەجەوییە حەفت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سوورپۆشەکانی سلێمانی لە یەک یارییدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و قوەجەوییەش لە شەش یارییدا براوە بووە، هیچ یارییەکی نێوان ئەم دوو یانەیە بە یەکسان بوون کۆتایی نەهاتووە، نەورۆز پێنج گۆڵی کردووە و قوەجەوییەش 13 گۆڵی تۆمار کردووە، تاکە سەرکەوتنەکەی نەورۆز لە 31 _ 5 _ 2024 بوو لە قۆناخی دوەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی رابردوو کە 4 _ 2 لە یاریگای سلێمانی یارییەکەی بردەوە.

بۆ ئەم یارییە نەورۆز توانای کلاودیۆ مارادۆنای هێرشبەری بەرازیلی بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد، نەورۆز 30 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 11ـەمە و قوەجەوییەش بە 38 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button