
یاریگا –
بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ریۆ ڤاییکانۆ، چەند یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەی ئەنچیلۆتی پشوو وەردەگرن و ئەنچیلۆتی دەرفەت بە چەند یاریزانێکی نوێ دەدات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ هەریەکە لە داڤید ئالابا و فران گارسیا سەرەکی دەبن، فێدریکۆ ڤالڤێردی و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەشداریی ئەو یارییە ناکەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە رائول ئاسینسیۆ و داڤید ئالابا لە دڵی بەرگری یاریی دەکەن.
⚔️ Fran García-Mendy: el pulso continúa
3⃣ El duelo por la titularidad en el lateral zurdo seguirá esta semana: el primero apunta a ser titular ante el Rayo, pero el francés huele a titular ante el Atlético de Madrid en Champions
✍️ @ASAgustinMartin https://t.co/sf34ak6Dzz— Diario AS (@diarioas) March 8, 2025
رۆژنامەی ئاس راشیگەیاندووە، ڤالڤێردی بۆ یارییەکەی سبەی پشوو وەردەگرێت، کە بە پێکانەوە بەشداریی یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد، سبەی پشوو وەردەگرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتی ئامادە بێت، لوکاس ڤاسکێز لەشوێنی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە بەرگری راست یاریی دەکات.
رۆدیگەر بەهۆی ئەوەی تووشی ئەنفلەوەنزا بووە، ئەمڕۆ بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی نەکرد و سبەی ئامادە نابێت، فران گارسیاش لەشوێنی فێرلاند مێندی یاریی دەکات.