
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا داهاتی ئەو یانانەی ئاشکرا کرد کە وەرزی رابردوو 2023-2024 بەشدارییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کردووە.
ریال مەدریدی پاڵەوان لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە، به‌هۆی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه 141 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی وه‌رگرتووه، پاداشتەکانیش بۆ ئەنجامەکانی بەدەستهێنانی لە قۆناخی کۆمەڵەکان تاكو قۆناخی کۆتاییدا کۆدەبێتەوە.
مانچێسته‌ر سیتی به‌بڕی 122 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی دووه‌مه، سەرەڕای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه به ریال مەدرید دۆرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی لە قۆناخی کۆمەڵەکان ته‌واوی یارییه‌كانی برده‌وه لە کۆی 6 بردنەوە 18 خاڵی بەدەستهێنا، بۆیه پاداشته‌كانی له یانه‌كانی دیكه زیاتر بوو.
هەریەکە لە پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن 121 ملیۆن یۆرۆیان لە پلەی سێیەمدا بەدەستهێناوە، دوای ئەویش بۆروسیا دۆرتمۆند بە 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمدایە.
لە پلەی شەشەمدا بارسێلۆنه دێت 102 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 95 ملیۆن یۆرۆ، ئارسیناڵ بە 94 ملیۆن یۆرۆ، ئینتەرمیلان بە 71 ملیۆن یۆرۆ و ناپۆلییش 70 ملیۆن یۆرۆی به‌ده‌ستهێناوه.