کوردستان

سەرکەوتنێکی دیکە قەڵادزێ دێنێتە ریزی نایابی کوردستان

شەش یانە کێبڕکێی سەرکەوتن دەکەن لە دوو گەڕی کۆتایی خولەکە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی بەرامبەر تەناهی، یەک بردنەوەی دیکە قەڵادزێ دەخاتە ریزی نایاب و وەرزی لە ریزی گەورەکان دەبێت.

لە گەڕی 13ـەی خولی پلەیەکی کوردستان، قەڵادزێ لە دهۆکەوە گرنگترین سەرکەوتنی ئەم وەرزەی تا ئێستا بەدەستهێناو بە ئەنجامی 3 _ 1 لە تەناهی بردەوە، بەم بردنەوەیە قەڵادزێ کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگی یانەکان گەیاندە 27 خاڵ، یاریی داهاتوو لە یاریگای خۆی سەرکەوتن تۆمار بکات بەرامبەر کفری، راستەوخۆ دەچێتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، بەمەش لە ئەگەری مانەوەی رانیە و چوارقوڕنە لە نایاب، دەڤەری راپەرین وەرزی 2025 _ 2026 سێ نوێنەری دەبێت لە نایاب.

هەڵۆ بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەمڕۆش 2 _ 1 لە دهۆکی بردەوە لە یاریگای خۆی، هەڵۆ لە ریزبەندی دووەم 25 خاڵی هەیە، خاکی کەرکوک تا ئێستا کێبڕکێی هەڵۆ و قەڵادزێ دەکات بەمەبەستی سەرکەوتنیان بۆ ریزی نایاب، خاک لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 1 _ 0 لە سێمێل بباتەوە و بە 24 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

زانکۆی جیهان هیوای گەیشتن بەریزی نایابی نوێکردەوە دوای بردنەوەی لە کفری بە ئەنجامی 2 _ 1، دوای شکستیان 2 _ 0 بەرامبەر بازیان لە نێو یاریگای خۆی، چەمچەماڵ بەفەرمی هیوای گەیشتنی بۆ نایاب لەدەستدا و بازیانیش تا ڕادەیەک لە ململانێدایە و بە 21 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت، سۆران هیوای گەیشتن بەریزی نایابی لەدەست نەداو 3 _ 1 لە رواندزی بردەوە و بە 21 خاڵ هاتە ریزبەندی شەشەمی خولی پلەیەکی کوردستان.

ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی 13ـەم و تەنیا دووگەڕ ماوە خولەکە کۆتایی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button