
یاریگا –
پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لامین یاماڵ لەگەڵ بارسێلۆنا لەم دواییانەدا بووەتە بابەتێکی گرنگ، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
خۆرخی مێندێزی بریکاری یاماڵ لە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، لە کاتی خوانێکی ئێوارەدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاماڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كراوه، لەنێویاندا خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه ئاماده‌بوونه.
ئه‌م قسانه‌ی بریكاری یاریزانه‌كه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌ت باسی مووچه و شێوازی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی یاریزانه‌كه‌ی كردبوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه دیکۆ بە توندی ئەمەی رەتکردەوە بۆ تۆڕی ریلێڤۆی ئیسپانی گوتی،
ئێمە لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا باسمان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لامین یاماڵ نەکردووه، نا‌توانیت لەگەڵ 20 کەس لەسەر مێزێك باسی ئەو جۆرە بابەتانە بکەیت، لە کاتی گونجاو‌دا قسە دەکەین، ئەو لێرە دڵخۆشە و چێژ وەردەگرێت، هیچ شوێنێک وه‌ك بارسێلۆنا بۆ ئه‌و باشتر نیه.
🗣️ Deco contradice a Jorge Mendes.
💬 “No vamos a hablar de una renovación de Lamine con 20 personas en la mesa”.
El director deportivo atendió a los compañeros de Movistar antes del partido en Da Luz.
✍️ @alexpintanel https://t.co/s5eOrc87hY
— Relevo (@relevo) March 5, 2025
یاماڵ دوای ئه‌وه‌ی لە ساڵی 2023 بۆ تیپی یه‌كه‌م بانگهێشتكرا، گرێبەستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد، بەڵام بەهۆی یاساکانی فیفا کە رێگە بە یاریزانه تەمەن بچووكه‌كان نادات زیاتر له 3 ساڵ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كان بكه‌ن،به‌م هۆیه نەیتوانی گرێبەستێکی درێژخایەن واژۆ بکات.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی مانگی یۆلیۆی 2025 دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستێکی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بكات و لایه‌نی كه‌م تاكو ساڵی 2030 بێت.
هەموو ئاماژەکان بۆ ئه‌وه ده‌چن کە یاماڵ و بارسا دەیانەوێت بگه‌نه رێكه‌وتن، هیچ شتێک رێگر نیه لەبەردەم نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی.