ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

سڵۆت لەگەڵ یاریزانێک ئاشت دەبێتەوە و داوایەک ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی دەکات

پێویستیمان بە پاڵپشتییەکی بێوێنەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لەگەڵ یاریزانێکی ئاشتبووەوە، دوای دروستبوونی گرژییەکی بچووک لە چەند هەفتەی رابردوودا.

لیڤەرپوول بردنەوەیەکی گرنگی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی بێوەڵام بەدەستهێنا.

سڵۆت لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یارییەکە سەرسامی خۆی بە ئاستی داروین نونێز پیشاندا، دوای دروستکردنی تاکە گۆڵی یارییەکە.

تەنیا ئیلیەت شایەنی ستایشکردن نییە، بەڵکو داروین نونێز کە گۆڵەکەی دروستکرد. لە دوو یاریی رابردوو بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕی، بەڵام بەهێزەوە گەڕاەوە و لە دەستپێکی بەشداریکردنی لە یارییەکەدا، مەترسی بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر دروستکرد.

بەهۆی ناجێگیری ئاستەکەی، سڵۆت چەندین تێبینی بە نونێز دابوو، ئەمەش وایکرد زیاتر لە گۆڵکردن دووربکەوێتەوە و ماوەی بەشدارییەکانی دابەزێت.

نونێز لەوەتەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، 132 یاریی کردووە و خاوەنی 39 گۆڵە، بەڵام بەهۆی کێبڕکێی بەردەوام لەگەڵ دیۆگۆ جۆتا و کۆدی خاکپۆ و لویس دیاز، بەشدارییەکانی نونێز زۆر کەمبووەتەوە.

سڵۆت لە بارەی یارییەکە روونیکردەوە

بەر لە یارییەکە پێم راگەیاندن، لێرە ناتوانین تۆپ کۆنتڕۆڵ بکەین، دەبووایە لە دوا بەرکەوتنی تۆپ باشتربوونایە، لەوانەیە ماندووبوون هۆکاری شێوازی بەرگریکردنی ئێمە بێت.

هیوادارم لە ئانفیڵد هاندەران پاڵپشتیمان بکەن، چونکە زۆر پێویستیمان پێیانە.

یاریی گەڕانەوە لە 11ی ئەم مانگە لە ئانفیڵد دەکرێت و لیڤەرپوول هەنگاوێک خۆی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ نزیککردووەتەوە.

براوەی یارییەکە لە قۆناخی هەشتدا رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا یاخود کڵەب برووج دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button