
یاریگا –
بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە پرێس کۆنفرانسی دوای یاریی، راهێنەری یانەکانی زاخۆ و حدوود بە پێنج ملیۆن دینار سزادران.
لێژنەی تەمبێکاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی راهێنەرانی زاخۆ و حدوود لە گەڕی لە رۆژی 4ـی فێبرایەری 2025 لەدوای یارییەکەیان بەشداریی کۆنگرەی رۆژنامەوانیان نەکرد، راهێنەری هەردوولا بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
لێژنەی تەمبێکاری بە پشتبەستن بە ماددەی (59/5) سزای تەڵال بلووشی راهێنەری قەتەڕی یانەی زاخۆی داوە، بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار سزای داوە.
لە گەڕێ هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3-1 لە حدوودی میوانداریی بردەوە.