ئیسپانیا

گرانادا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات کە گەورەکانی ئەوڕوپا لێی بێبەشن

Yariga App

یاریگا –

19 یاریزانی جیاوازی گرانادا لەم وەرزەدا، توانیویانە گۆل تۆمار بکەن. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەنێوان سەرجەم یانەکانی ئەوڕوپا.

گرانادا بە رێگەی جۆراوجۆر و یاریزانی جیاواز تۆڕی گۆڵی رکابەرەکانی دەهەژێنێت، ئەمەش وایکردووە بەرگریکردن بۆ تیپەکانی بەرامبەر قورس بێت. لە یارییەکەی بەرامبەر زاراگۆزا، عەبدولڕەحمان ریباش یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزە بۆ تیپی ئەندەلوسی کرد، ناوی خۆی بۆ لیستی گۆڵکارانی یانەکەی زیادکرد، لە دوای گۆڵەکەی ریباشەوە، 19 یاریزانی جیاوازی گرانادا لەم وەرزە گۆڵیان کردووە.

ئەم ژمارە زۆرەی گۆڵکاران ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ یانەکە، ریکۆردی وەرزەکانی 1992/1993 و 2019/2020 کە 18 یاریزان بوو شکاند. گەیشتن بەم ژمارە پێوانەییە کارێکی ئاسان نییە، لە کاتی بەراوردکردنی ئامارەکانی گرانادا لەگەڵ یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا روون دەبێتەوە. لە ئیسپانیا هەریەکە لە ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو 12 گۆڵکاری جیاوازیان هەیە، تەنیا یاریزانانی وەک ئێمباپێ، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا یان سانجەر بە گشتی گۆڵ دەکەن.

لە پرێمەرلیگ لیڤەرپوول کە پێشەنگی خولەکەیە، 11 گۆڵکاری جیاوازی هەیە کە سەڵاح سەرکردایەتی دەکات، ئارسیناڵیش، لەم وەرزەدا 15 یاریزانی گۆڵیان کردووە. لە بۆندسلیگا، بایرن میونشن خاوەنی 16 گۆڵکاری جیاوازە، بایر لیڤەرکوزنی چابی ئەلۆنسۆش 15 گۆڵکاری هەیە.

لە ئیتاڵیا و فەرەنساش هیچ یانەیەک هاوشێوەی گڕانادا گۆڵکاری نییە. ئینتەرمیلان بە 17 گۆڵکاری جیاواز، ناپۆلی بە 11 گۆڵکار، پاریس سان جێرمان و مارسیلیاش هەریەکەیان 14 یاریزانیان گۆڵیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button