خووله‌کانی دیکەگرنگترین

یانەکانی پلەیەک و پلەدووی نەرویج داوای هەڵوەشاندنەوەی ڤار دەکەن

یەکێتیی تۆپی پێی نەرویج پەنا بۆ تیمی ئەماتوور دەبات

Yariga App

یاریگا –

تۆپی پێی نەرویج لە بەکارهێنانی تێکنۆلۆجیای ڤار بۆ یارمەتیدانی ناوبژیوانان بەردەوام دەبێت، سەرەڕای رەتکردنەوەی سیستمەکە لەلایەن زۆربەی یانە پیشەگەرەکان.

لە سەرەتای ئەمساڵ، 32 یانەکەی ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێی نەرویج کە نوێنەرایەتی خوولەکانی پلەیەک و پلەدووی وڵاتەکە دەکەن، بە 19 دەنگ سیستمی ڤارییان رەتکردەوە.

بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی نەوریج بۆ هێشتنەوەی سیستمەکە، پەنای بۆ دەنگدانی 450 یانەی بەشدار لە سەرجەم خوولەکانی نەوریج کرد، هەرچەندە زۆربەیان سیستمی ڤار پەیڕەو ناکەن.

321 یانە پشتگیریان لە هێشتنەوەی سیستمی ڤار کرد و بەمەش هەوڵی یانەکانی خولی پلەیەک و پلەدوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمەکە شکستیهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button