
یاریگا –
هاندەرانی ریال مەدرید لە دوای دۆڕنی یانەکەیان بەرامبەر ریال بێتیس، هێرشیانکردە سەر پاسی گواستنەوەی یاریزانانی یانە شاهانەکە.
ریال مەدرید لە گەڕی 26ی لالیگا، 2-1 بە ریال بێتیس دۆڕا و هەر لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، هاندەران هێرشیانکردە سەر پاسی یانەکە و فیکەی ناڕەزایەتییان لێدا.
بەشێک لە هاندەران هووتافی دەستبەرداربوونی یانەکە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا دەگووتەوە.
▫ “¡Han tirado la liga!”.
Pitos y abucheos al Real Madrid en su salida del Benito Villamarín.
🔗 https://t.co/6S5gVX9aGK 🔗 pic.twitter.com/c7A3RvvRHF
— ElDesmarque (@eldesmarque) March 1, 2025
ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا دێت، ئەگەر ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە ریال سۆسیداد بباتەوە، ئەوا سێ خاڵ دەکەوێتە دواوەی بارسا.
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە ئاتلێتیک بیلباو بە گۆڵێکی بێوەڵام، بەشێوەیەکی کاتی بووەتە پێشەنگی لالیگا.
بارسێلۆنا ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 18:15 لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال سۆسیداد دەکات.